هەڵپەڕکێی کوردی سەمبولی یەکگرتووی و شایی ئێرانییە

بەشی ئێران- وەزیری میراتی فەرهەنگی و پیشەسازیی دەستیی ئێران ئاماژەی دا بە ئەنجامدانی هەڵپەڕکێی کوردی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێونەتەوەیی گەشتیاریی تاران و وتی: هەڵپەڕکێی کوردی سەمبولی یەکگرتووی و شایی ئێرانییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید عێزەتۆڵڵا زەرغامی ڕۆژی شەممە لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی پازدەهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی گەشتیاری و هەروەها پێشانگای پیشەسازیی دەستی تاران ئاماژەی دا بە ئەوەی کە ئەمساڵ هەورامان تۆماری جیهانی کرا و ڕایگەیاند: ناوچەی هەورامان ناوچەیێکی شاخاوییە و خەڵکی ئەم ناوچەیە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان ڕۆحیەی تێکۆشەریی خەڵکی کوردستان و کرماشان نیشان دەدەن.

وەزیری میراتی فەرهەنگی و پیشەسازیی دەستیی ئێران ئاماژەشی دا بە هەڵپەڕکێی کوردی لە ڕێوڕەسمەکەدا و وتی: هەڵپەڕکێی کوردیی سنەیی سەمبولی یەکگرتووی و شایی ئێرانییە ئەمساڵ هەورامان تۆماری جیهانی کرا و ڕۆحیەی تێکۆشەریی خەڵکی هەورامان بووەتە هۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکاندا خۆڵ کۆ بکرێتەوە و باخ و باخات و بەرەهمی تایبەتی ئەو ناوچەی بەرهەم بهێنرێت.

News Code 4894

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha