بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید عێزەتۆڵڵا زەرغامی ڕۆژی شەممە لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی پازدەهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی گەشتیاری و هەروەها پێشانگای پیشەسازیی دەستی تاران ئاماژەی دا بە ئەوەی کە ئەمساڵ هەورامان تۆماری جیهانی کرا و ڕایگەیاند: ناوچەی هەورامان ناوچەیێکی شاخاوییە و خەڵکی ئەم ناوچەیە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان ڕۆحیەی تێکۆشەریی خەڵکی کوردستان و کرماشان نیشان دەدەن.
وەزیری میراتی فەرهەنگی و پیشەسازیی دەستیی ئێران ئاماژەشی دا بە هەڵپەڕکێی کوردی لە ڕێوڕەسمەکەدا و وتی: هەڵپەڕکێی کوردیی سنەیی سەمبولی یەکگرتووی و شایی ئێرانییە ئەمساڵ هەورامان تۆماری جیهانی کرا و ڕۆحیەی تێکۆشەریی خەڵکی هەورامان بووەتە هۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکاندا خۆڵ کۆ بکرێتەوە و باخ و باخات و بەرەهمی تایبەتی ئەو ناوچەی بەرهەم بهێنرێت.
Your Comment