جه‌بار یاوه‌ر به‌ به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی عێراق خانه‌نشین کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم، دوای 52 ساڵ خزمه‌تکردن له‌بواری پێشمه‌رگایه‌تی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26/01/2022 به‌به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی عێراق که‌ پله‌ی فه‌ریقی یه‌که‌م خانه‌نشین کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: من له‌ ساڵی 1980 به‌بێ دابڕان پێشمه‌رگه‌م که‌ ده‌کاته‌ 42 ساڵ، به‌ڵام به‌پێی یاسای ژماره‌ 38ی خانه‌نشینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ساڵی 1980ه‌وه‌ تاوه‌کوو 1991 هه‌ر ساڵێک به‌ دوو ساڵ هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌وه‌ش کۆی گشتی خزمه‌ته‌که‌م ده‌گاته‌ 52 ساڵ له‌بواری پێشمه‌رگایه‌تیدا.

ناوبراو وتیشی، "ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و دوای ئه‌وه‌نده‌ خزمه‌ته‌، به‌ پله‌ی فه‌ریقی یه‌که‌م خانه‌نشینکرام که‌ به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازیه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق".

جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌ له‌ ساڵی 1959 له‌دایکبوه‌، ساڵی 1980 بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی له‌ ئابووریی کشتوکاڵ به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌هه‌مان ساڵیشدا بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌، خێزانداره‌ و باوکی سێ کوڕ و کچێکه‌.

News Code 4862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha