بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار هەردوو لایەنەکە جەخت دەکەنەوە کاندیدەکانیان دەبەنە پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی بەبێ‌ ئەنجام کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی زەمەن پرێس لە زاری سەرچاوەیێکی ناو یەکێتیەوە بڵاوی کردەوە: مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تایبەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە، "کاک مەسعود وتوویەتی چوار خولی سەرۆک کۆماری عێراق لای ئێوە بووە، مەکتەبی سیاسی پارتی پێیباشە ئەم خولە لای ئێمە بێت".

هەروەها بارزانی باسی لەوە کردووە کە بۆچی یەکێتی بە پێشنیارەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی رازی نەبووە بۆ گۆڕینی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، "بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی گۆڕینی کاندید لەسەر حزبەکەی قورس دەبێت و پرسیاری ئەوەشی کردووە ئایا مەکتەبی سیاسی پارتی رازی دەبێت، یەکێتی کاندید بۆ پارتی دیاری بکات".

سەرچاوەکە، وتیشی: "بەو هۆیەوە نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و هەردووکیان وتوویانە کاندیدەکانیان دەبەنە پەرلەمانی عێراق و هەر کامێکیان دەنگیان هێنا با ئەوە سەرۆک کۆمار بێت".

پارتی و یەکێتی، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بە جیا هەریەکە لە هۆشیار زێبار و بەرهەم ساڵحیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە، دواتریش لەناو یەکێتیەوە لەتیف رەشید، ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستەکە کاندید کردووە.

News Code 4810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha