هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ دەستگیر کردنی سەرکردەکانی داعش دەست پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆرى عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا چەند ئەندام و سەرکردەی داعشیان دەستگر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆرى عێراق لە تۆڵەى هێرشەکەى عوزێم هێرشیکردە سەر داعش و شەش چەکدارى ئەو رێکخراوەى دەستگیرکرد، کە یەکێکیان سەرکردەیەکى رێکخراوەکەیە و لە هەولێر دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکى دژە تیرۆرى عێراق لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و بەسەرپەرشتى عەبدولوەهاب ساعدى فەرماندەى دژە تیرۆر، چەند ئۆپراسیۆنێکیان دژى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەکانیان لەنەینەوا سێ چەکداریان دەستگیرکردووە، دووانى دیکەش لە بەغدا و کەرکووک دەستگیرکراون.

بەپێی بەیاننامەکە، هەروەها بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم، سەرکردەیەکى داعش لەهەولێر دەستگیرکراوە و دواتر وردەکاریی بڵاودەکەنەوە.

News Code 4798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha