کوردپرێس: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 200 ملیار دینار وەک یەک سولەفەی ساڵی 2022 بۆ ئەومەبەستەش نووسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکارەکانی ناردنی ئەو پارەیە بۆ حکوومەتی هەرێم بەمەبەستی خەرج کردنی لە مووچەی فەرمانبەراندا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەدڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو 200 ملیار دینارە دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەوەش پرۆسەی دابەش کردنی مووچەی مانگی 12 خێراتر دەکرێت و هاوکات ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی ئەو 200 ملیار دینارە ئامادەکاریش دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2022 بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوەش کردەوە، دەربڕینی ڕەزامەندی حکوومەتی عێراق بەناردنی 200 ملیار دیناری دیکە لە ساڵی 2022 سەلمێنری ئەوەیە کە ناردنی ئەو پارەیە لە مانگەکانی داهاتووتریش بەردەوامی دەبێت، و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە دەوترت ناردنی 200 ملیار دینارەکە تا کۆتایی ساڵی 2021 ڕەوانە دەکرێت.
Your Comment