بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکووک به خه‌ندانی راگه‌یاندووە: ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه بۆمبێکی ده‌ستی هه‌ڵدراوه‌ته ناو نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا و ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانی زۆری به‌ر بینای نووسینگه‌که و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی گه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش کرد، هێرشه‌که هیچ زیانێکی گیانیی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پاسه‌وان و کارمه‌ندانی نووسینگه‌که‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لامه‌تن.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارەگایێکی هاوپەیمانی تەقەدومی سونەکان کرایه ئامانج.
Your Comment