کوردپرێس:
ئیدارەی پێوەندییەکانی دایرەی ڕۆشنبیری (فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی)ی کوردستان ڕایگەیاند ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوەی داوەریی خولی سی و دووهەمی شانۆی کوردستان بریتی بوون لە فاتێح بادپەروا، غوڵامڕەزا هیمەتیان و فارۆق حەسەنپوور و سامان سەید ئیبراهیمی و نەیرە مەردی.
ناوبراو گوتیشی 21 شانۆ داوای بەشداری کردنیان لە خولی سی و دووهەمی شانۆی کوردستان کردبوو و لەو ژمارەیەش 11یان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بۆ قۆناغی کۆتایی.
شایانی باسە خولی سی و دووهەمی فستیڤاڵی شانۆی کوردستان 27 بۆ 30ی گەڵاڕێزان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment