بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی کە ئاراستەی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سلێمانی کردووە بەم شێوەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
انالله واناالیه راجعون
بەڕێز جەنابی مەهدی شوشتەری
سەرکونسوڵی بەڕێزی کۆماری ئیسلامی ئێران-سلێمانی
هەواڵی مەرگ و برینداریی ژمارەیێک لە هاونیشتیمانیانتان لە پارێزگای کوردستان لە رووداوی وەرگەڕانی مینی پاسێک، هەمووانی خەمبار کرد. بە بۆنەی ئەم رووداوە دڵتەزێنەوە لە لایەن خۆم و هەموو خەڵکی سلێمانیەوە پرسە و سەرەخۆشی رادەگەیەنم و لە خوای گەورە داواخوازم کۆچکردووان بخاتە ژێر سایەی رەحمەتی خۆی و شفای خێر و خێرای برینداران بدات.
السلام علیکم
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment