بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، ۲۱ ی ئابی ۲۰۲۱، بەشی ئەندازیاری سەربازی هێزەکانی پشتیوانی یەکی بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای ۷ پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینوی وەرتێ توانیان جلیکانەیەکی ۲٥ لیتریی TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و ۲۹ مەتر فتیلی کۆرنێکسیان پێوە نووساندوە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو پووچەڵ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن، کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment