ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگال به‌بێ دواخستن جێبه‌جێ بكرێت

بەشی جیهان- رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیای بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال كرد و رایگه‌یاند، ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگال به‌بێ دواخستن جێبه‌جێ بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگه‌ی عێراقی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ نیگه‌رانییێكی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانن بارودۆخی مه‌ترسیداری باكوری عێراق، نیگه‌رانن كوژران و برینداربونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ گوندی ساكینه‌ی شارۆچكه‌ی شه‌نگال.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پێویسته‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا به‌تایبه‌ت هێرشی ئاسمانی، هاوڵاتیان ئاگاداربكرێنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌ هه‌مانشێوه‌ش گرنگه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا و ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ ڕوداوانه‌ ئه‌نجامبدرێت، بۆ دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی له ‌كوژران و بریندار بوونی ده‌یان هاوڵاتی بێتاوان".

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی له‌وه‌كردووه‌، یونامی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی و بارودۆخی خراپی هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگرن، چوونكه‌ له‌ئێستادا شه‌نگال ئاشتی و سه‌قامگیریی پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگال به‌بێ دواخستن جێبه‌جێ بكرێت.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌، "به‌رده‌وامن له‌ پشتیوانی كردنی دیالۆگ و داواش له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، ڕێز له‌ بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری و ئاشتی خاكی وڵاتان بگرن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha