بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ قه‌زای شه‌نگال له‌میانه‌ی وته‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی و سه‌رۆک هۆزه‌کانی قه‌زاکه رایگه‌یاند: خاکی شه‌نگال و پیرۆزییه‌که‌ی له ویژدانی عێراقییه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و نیشانه‌یێکی پرشنگداره له تۆماری نیشتمانی گه‌لی عێراقدا و په‌یمانێکه بۆ خۆڕاگریی خه‌ڵکی ئێزدیمان و به‌رگریکردنیان له خاکه‌که‌یان.
کازمی وتیشی، "ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه ترسناکانه‌ی که چه‌کدارانی داعش لێره به ناوی ئایینه‌وه ئه‌نجامیان داوه، ڕووی دڕندانه‌ی تیرۆریزم و ڕه‌وانبێژی دژه‌ژیانیان ده‌رده‌خات و ئاشکرایان کرد که توندڕه‌وی و تاوانکاریی و جیاکاریی هه‌موویان شکستیان هێنا له به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان و به‌رخۆدانیان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "مۆزه‌خانه‌یێک دروست ده‌که‌ین، شه‌هیدانی شه‌نگال به‌نه‌مری ده‌هێڵینه‌وه، منداڵان، ژنان و تێکۆشه‌رانی بوێر، که به ناوی ویستی خێر له هه‌موو جیهاندا رووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌که‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حکوومه‌ت هه‌موو توانایێکی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی ئاواره و ئێزدییه بێسه‌روشوێنکراوه‌کان و دابین کردنی هه‌موو هاوکاری و پێداویستیێک بۆ ڕزگاربووانی ئێزدی".
سه‌باره‌ت به‌رێکه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، مسته‌فا کازمی وتی: "ئێمه به‌رده‌وامین و سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی شه‌نگال، که ڕێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆسه‌ر زێدی خۆیان".
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "شه‌نگال خاکی شه‌هیدبوونه، خاکی خوێنی عێراقه که له هه‌موو پارێزگایێکی عێراقه‌وه کۆبووه‌ته‌وه، پاراستنی قه‌واره‌ی عێراق لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment