بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق زنجیرەیێک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیێک ناوچەی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، لە کەرکووک و نەینەوا دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
باس لەوەش کراوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین دەستگیر کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێش کردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.
سەرچاوە: کوردستان TV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment