بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عه‌وادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، "حکوومەتی عێراق به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی بارودۆخی سووریا ده‌کات و به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا و دۆستدا، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و سه‌قامگیری و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی گشتی و گیان و موڵکی گه‌لی سووریای برا".
عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: "عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له ئیراده‌ی ئازادی هه‌موو سوورییه‌کان و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئاسایش و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، نه‌ک ته‌نها بۆ عێراق به‌ڵکوو بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ش".
ناوبراو ده‌شڵێت: "حکوومەتی عێراق پشتیوانی له هه‌موو هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کان ده‌کات، بۆ کردنه‌وه‌ی دیالۆگێک که گۆڕه‌پانی سووریا به هه‌موو پێکهاته و لایه‌نه‌کانییه‌وه بگرێته‌وه، به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی سووریای برا، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی ده‌ستورێکی فره‌یی که مافه‌کانی مرۆڤ و مه‌ده‌نی خه‌ڵکی سووریا بپارێزێت، و پشتگیری ئه‌و هه‌مه‌چه‌شنییه که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه بکات، که خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی سووریا چێژی لێ وه‌رده‌گرن، پێویسته ئه‌م فره‌ییه پبارێزرێت و له‌ده‌ست نه‌درێت که نوێنه‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ ده‌کات بۆ سووریا".
وته‌بێژی حکوومەتی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆی سووریا یان پشتیوانی کردنی لایه‌نێک له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێکی تر، چوونکه ده‌ستێوه‌ردان ته‌نیا دۆخی سووریا به‌ره‌و ململانێ و دووبه‌ره‌کی زیاتر ده‌بات، زیان به گه‌لی سووریا ده‌گه‌نێت که باجێکی زۆریان داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که عێراق قبووڵ ناکات بۆ وڵاتێکی برا و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، په‌یوه‌ندییه‌کی برایه‌تی و مێژوی و خوێن و ئایینیان به گه‌لی عێراقه‌وه هه‌یه".
Your Comment