بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێکهاتبوو.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە و به‌تایبه‌تی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاریی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای له پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی ئێزدییان بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به ئه‌ركی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداد و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و سەرۆکی هەرێم، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جەخت لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
News Code 224528
Your Comment