بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەژماری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاو کراوەتەوە: "داوای بەزەیی خودا بۆ ئەو کەسانەمان دەکەم کە لە کۆنیا دڕندانە کوژران. سەرەخۆشی لە خزمانیان و تەواوی خەڵکەکەمان دەکەم. بەشدارم لەو خەم و پەژارەیە و لە ناخی دڵمەوە هەستی پێدەکەم".
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە "ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوێری لە زمانی نەفرەتاوی و سیاسەتی جیاکاریی حکوومەت وەردەگرن و دواتر ئەو کارە دەکەن".
دەمیرتاش رووی دەمی دەکاتە کورد و تورک و پێیان دەڵێت، "پێشنیازی راشکاوانەی من بۆ تورک و کورد ئەمەیە: دەرفەت بە زمانی نەفرەتئامێز و سیاسەتی جیاکاری مەدەن و لە ئاستیدا ملکەچ مەبن. لە هەر هەلومەرجێکدا بین، با بە ژیری و ئارامی مامەڵە بکەین. با خۆمان رادەستی ویژدان بکەین، نەوەک تووڕەیی".
دەمیرتاش داوا لە خەڵکی کوردستانی تورکیا و تورکیا دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و دەڵێت، بەمنزیکانە ئاشتی، دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری فەراهەم دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment