بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کەناڵی سکای نیووز-ی راگەیاندووە بەتەنیا لە ئەمساڵدا 32 هەزار گەنجی عێراقی کە نزیکەی 20 هەزاریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامارەکان بە وردی لە سەرچاوەی تایبەتی دەزگاکەوە وەرگیراون، لەو وڵاتانەی کە گەنجانی هەرێمی کوردستان پێێدا تێپەڕدەبن، ساڵانە دوو جار ئەو ئامارانە بڵاو دەکەنەوە، ئامارەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ڕوو لە هەڵکشانە، سەرباری ئەوەی رێگاکانیش گیراون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment