پاش بێ هیوا بوونیان لە ڕووسیا، کوردانی سووریا هانا بۆ مەکرۆن دەبەن

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمنیی ئینتڵیجێنت ئۆنلاین دەڵێت هۆکاری سەفەرە یەک لەدوای یەکەکانی کوردانی سووریا بۆ فەرەنسا ئەو گوشارەیە کە ڕووسیا خستۆتیە سەریان بۆ ئەوەی کە تەسلیمی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا لە ئەمساڵدا دووجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەرەنسا لەوان ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆ بوونەتەوە. کۆشکی ئێلیزە لە بەیاننامەیێکدا کە پاش سەردانی ئەمدواییەی شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا بۆ فەرەنسا بڵاوی کردەوە باسی لەوە کرد کە سەرۆکی فەرەنسا سوپاسی بوێریی کوردەکانی سووریای کردووە لەشەڕی داعشدا و باسی لە درێژەی پشتگیرییەکانی پاریش کردووە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە وەزیری دەروەی ڕووسیا لەسەرتای ئەم مانگەدا جارێکی دیکە داوای لە کوردانی سووریا کرد دەست لە هاوکاریی ئەمریکا هەڵبگرن و بۆ لای حکوومەتی ناوەندیی سووریا بگەڕێنەوە.

گۆڤاری ئینتڵیجێنت ئۆنلاین لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر ئەم بابەتە بڵاوی کردەوە باسی لەوە کردووە کە گوشارەکانی ڕووسیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا و ڕادەست کردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان زیادی کردووە.

گۆڤارەکە باسی لەوەش کردووە کوردەکان لەژێزر گوشاری ڕووسیادان بۆیەش بەرپرسانی کورد بۆ بە فەرمی ناسینی ئیدارەکەیان هانایان بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بردووە.

گۆڤاری ئینتڵیجێنت ئۆنلاین بای لە هیوای فراوانی کوردەکانی سووریا کردووە مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و جەختی لەوە کردۆتەوە فەرەنسا دەتوانێت تەنها پشتگیریێکی سەمبۆلیک لە کوردانی سووریا بکات و کارێکی دیکەشی بۆ ناکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha