«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی دوایەمین دۆخی ئەندامێکی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و دوو ئەندامی ڕاگەیاندنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک کە لەلایەن پارتییەوە لە هەولێر دەستگیر کران ڕایگەیاند: ماوەی بیست ڕۆژە ئەو سێ کەسە لەلایەن پارتییەوە دەستگیر کراون و چارەنووسیان دیار نییە.
ناوبراو درێژەی دا: سەرەڕای ئەوەی کە لە سێ کۆنفرانسی میدیاییدا بەشێوەی فەرمی داوامان لە پارتی کردووە کە ئەو چەند کەسە ئازاد بکات یان هۆکاری دەستگیر کردنیان ڕابگەیەنێت، بەڵام پارتی دیموکرات ئامادەی وەڵامدانەوە نییە.
ناوبراو زیاتر وتی: ئەم کەسانە دیپلۆماتکارن و نابێت بەو شێوەیە لەگەڵیان هەڵسوکەوت بکرێت ئێمە هیوادارین بە زووترین کات ئەم سێ کەسە ئازاد بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment