بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند، گه‌لی کوردستان به‌شێکه له عێراق و ناکرێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی بێ مووچه بن و مووچه‌کانیان مانگانه وه‌رنه‌گرن.
ناوبراو وتیشی، "ئەو پارەیەی دەینێرن بۆ هەرێمی کوردستان وه‌ک پێشینەیەکه تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدرێت، نەک پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی 2021، به‌ڵکوو ناردنی پاره‌که تا ئه‌وکاته‌یه لیژنه هاوبه‌شه‌کان کار و وردبینیهکانیان ته‌واو ده‌که‌ن".
ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، هەوڵێک هەیە بۆئەوەی پاره بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کانه‌وه‌یه و ئامانج لێی دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، که بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و راکێشانی شه‌قامی عێراقی به‌کاریده‌هێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment