بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا هەڵبژاردنی حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد، لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە:
سەرۆک کۆماری بەڕێز
هەڵبژاردنتان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدوایەیی وڵاتەکەتان لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی دەکەم.
هیوادارم کە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ گەلی دراوسێ و دۆستمان.
دڵنیام لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئێوەدا هاوکاریی نێوان دوو وڵاتەکەمان گەشەدەسێنێت و ئامادەی هەر چەشنە هاوکارییێکین لەمبارەوە.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment