پەیامی پیرۆزبایی ئەردۆغان بۆ ڕەئیسی بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا

بەشی تورکیا- ئەردۆغان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئێراندا پیرۆزبایی لە ڕەئیسی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا هەڵبژاردنی حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد، لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە:

سەرۆک کۆماری بەڕێز

هەڵبژاردنتان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدوایەیی وڵاتەکەتان لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی دەکەم.

هیوادارم کە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ گەلی دراوسێ و دۆستمان.

دڵنیام لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئێوەدا هاوکاریی نێوان دوو وڵاتەکەمان گەشەدەسێنێت و ئامادەی هەر چەشنە هاوکارییێکین لەمبارەوە.

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha