کوردپرێس: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆیە پێناچێت ئەم مانگەش هیچ گۆڕانکارییێک ڕووبدات لە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی لە %21 بۆ فەرمانبەران و لێبڕینی لە%50ی پلە باڵاکان دابەش کردنی مووچە دەستپێدەکات.
ئەو بەرپرسەی وەارەتی دارایی و ئابووری باسی لەوەش کردووە: "ئەوەندەی ئاگادار بین تا ئێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە لە کۆکردنەوەی داهاتی نەوتی و داهاتی ناوخۆ، وەک ئەوەی لە مانگی ڕابردوو کێشەیەک هاتە ئاراوە، بۆیە پێناچێت گرفت بۆ دابەش کردنی مووچە دروست بێت لەم مانگەدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment