بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە مانگی ئەیپرێڵەوە هێرشی قورسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەبیانووی بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە، دەست پێکردووە. هەروەها ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆسەر ئاوارەکانی کەمپی مەخموور کوژرانی سێ کەسی لێکەوتەوە.
ناویندرۆ میشرا، نوێنەری پارتی کرێکاری بەریتانیا لە وتەکانیدا کە ماڵپەڕی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی بە زیاتر بوونی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عێراق و سووریا نووسیی: لەبارەی هەڵویستی بەریتانیا و شەخسی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان پرسیاری کردووە.
نوێنەرەکەی پەرلەمانی بەریتانیا نوێنەرانی کردە بەردەنگ و وتی: کوژرانی ئەم سێ کەسە لە هەرێمی کوردستان تەنها بەشێکە لە هێرشەکانی تورکیا لەدژی کوردەکان کە لە مانگی ئەیپرێڵەوە دەستی پێکردووە.
میشرا زیاتر وتی: پرسیاری لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە کە ئایا ئەو ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات؟
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وەڵانی پرسیارەکەی نوێنەری پارتی کرێکاراندا وتوویەتی کێشەی نێوان کوردەکان و هێزی تورکیا لەمێژەوە هەیە و ئێمە لێیدەکۆڵینەوە.
لەدرێژەدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتوویەتی دۆخی باکووری ڕۆژئاوی عێراق زۆر ئاڵۆزە و ئێمە ئەمەشمان قبووڵە کە هێزە کوردەکان هەمبەر داعش کارێکی گەورەیان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment