بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونی کردەوە کە ئەم یارمەتییە دارایییە بۆ نوێکردنەوەی بەشی پارە، پەرەپێدانی ژێرخانی بانکی و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکداریی دیجیتاڵ بۆ سووریا دەدرێت.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە، ئەم یارمەتییە هەروەها بۆ پشتگیریکردن لە بانکی ناوەندیی سووریا، بەهێزکردنی ئاسایشی سایبەری، چاودێریکردنی بازاڕی پارە، بەرەنگاربوونەوەی شۆردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر تەرخان کراوە.
بانکی جیهانی جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتی بە پەرەپێدانی ئابووریی سووریا و پەیوەستبوونەوەی دووبارەی ئەم وڵاتە بە سیستەمی داراییی نێودەوڵەتی بکات.
Your Comment