بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "رۆژی ۴‌ی (ئاب/۸)ی ۲۰۲۶ حکوومەتی هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، که کارپێکه‌ری هاوبه‌شی کێڵگه‌ی کۆرمۆرن، ئاگادارکرایه‌وه که ده‌ستیانکردوه به دابینکردنی غازی سروشتی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، حکوومەتی هه‌رێم ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ی ته‌نها له کاتی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی کۆمپانیاکاندا پێگه‌یشت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستوری و دانه‌بڕاو له کۆماری فیدراڵیی عێراق، حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه پابه‌ند بووه به به‌هێزکردنی ئاسایشی وزه له هه‌رێمی کوردستان و عێراق. ئه‌م ئامانجه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له ژێرخانی وزه و خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و ژێرخانه بۆ خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌موو عێراقییه‌کانی کردوه، حکوومەتی هه‌رێم هه‌رگیز دژی دابینکردنی غاز یان کاره‌با بۆ هیچ به‌شێکی عێراق نه‌بووه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وجۆره ڕێکخستنانه به پابه‌ندبونی ته‌واو به چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته کارپێکراوه‌کان و به ڕه‌زامه‌ندیی حکوومەتی هه‌رێم وه‌ک لایه‌نی گرێبه‌ستکار ئه‌نجام بدرێن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "حکوومەتی هه‌رێم و حکوومەتی فیدڕاڵی پێشکه‌وتنی به‌رچاویان له به‌هێزکردنی هاوکارییه‌کان له که‌رتی وزه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، له پاشخانی ئه‌م که‌شه ئه‌رێنییه‌دا، بڕیاری تاکلایه‌نانه‌ی کۆمپانیاکان بۆ ده‌ستپێکردنی دابینکردنی غاز به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکوومەتی هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه گرێبه‌ستییه‌ی که پرۆژه‌ی کۆرمۆر به‌ڕێوه‌ده‌بات، به پێشێلکردنی گرێبه‌سته‌که هه‌ژمارده‌کرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانێکی بێپاساوه بۆ ئه‌و رێکاره دامه‌زراوه‌ییانه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان حکوومەتی هه‌رێم و حکوومەتی فیدڕاڵی ڕێکده‌خه‌ن".
حکوومەتی هه‌رێم باسی له‌وه‌شکردوه، "کرداری کۆمپانیاکان به تایبه‌ت، بوه مایه‌ی نیگه‌رانی چونکه حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندینجار داوای گازی سروشتی زیاتری بۆ دامه‌زاروه‌کانی وزه‌ی هه‌رێم، که پێویستییان به بڕی زیاتری گازی سروشتی هه‌یه کردوه. ئه‌م داوایه له پێناو دابینکردنی وزه‌ی کاره‌با بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق بوه، به‌ڵام به داخه‌وه له جیاتی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌یشتن به ئه‌م ئامانجه، کۆمپانیاکانی کرێسنت و دانا گاز بڕیاری تاک لایه‌نه‌یاندا که خزمه‌ت به ئه‌م مه‌به‌سته ناکات".
حکوومەتی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌که‌ی کۆمپانیاکان ڕه‌تده‌کاته‌وه که تیایدا سوپاسی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن بۆ پاڵپشتیکردنی رێکاره‌کانی دابینکردنی غاز و ده‌شڵێت، "حکوومەتی هه‌رێم نه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و نه ڕێگه‌ی به‌م هه‌نگاوه داوه، هه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ی که پشتیوانی یان پاڵپشتی له بڕیاره تاکلایه‌نانه‌که‌ی کارپێکه‌ره‌کان کردبێت، ناڕاست و چه‌واشه‌کارانه‌یه".
ئاشکراشی کردوه: "حکوومەتی هه‌رێم ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکه‌وته یاسایی، گرێبه‌ستی و کارپێکردنه‌کانی کرداره‌کانی کۆمپانیاکان ده‌کات و سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه گونجاوه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی مافه‌کانی به‌پێی گرێبه‌ست، هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌و چوارچێوه گرێبه‌ستییه‌ی که پرۆژه‌ی کۆرمۆر به‌ڕێوه‌ده‌بات و پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له سێکته‌ری وزه".
ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه، "حکوومەتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بۆ زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز و کاره‌با له ڕێگه‌ی ئه‌و رێکارانه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتون، له ڕووی گرێبه‌ستییه‌وه گونجاون و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدان".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، ۴‌ی ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ک له کۆمپانیاکانی دانه غاز و نه‌وتی هیلال رایانگه‌یاند، "ده‌ستده‌که‌ن به دابینکردنی غاز له‌کێڵگه‌ی کۆرمۆره‌وه بڕی ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجای پێوانه‌یی له ڕۆژێکدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بۆ وێستگه‌ی کاره‌بای که‌رکوک به‌مه‌به‌ستی بۆ پشتگیری‌کردن له به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له عێراق.
Your Comment