بانکی جیهانی ڕایگەیاند کە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردن لە بەشی پارە و ئابووریی سووریا تەرخان دەکات؛ ئەم یارمەتییە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بانکی، بەهێزکردنی بانکداریی دیجیتاڵ، ئاسایشی سایبەری و بەرەنگاربوونەوەی شۆردنەوەی پارە و ڕێگری لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر تەرخان دەکرێت.
بەشێک لە ڕێگا و شاڕێگاکانی سلێمانی و دهۆک لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نوێی بانکی جیهانیدا، نۆژەن دەکرێنەوە و دەبەسترێنەوە بە تۆڕی ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی عێراقەوە.