ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید لە مۆسەلای تاران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ملیۆنیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خەڵک لە سەرانسەری ئێرانەوە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ماڵاوایی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا ئامادە بن. خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمە پیرۆزەکانی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی بە هاوڕێیەتی لافاوی ملیۆنیی خەڵکی ماتەمگێڕ بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی بە پێشنوێژیی ئایەتوڵڵا جەعفەر سوبحانی بەڕێوەچوو. لافاوی زیارەتکاران لە سووچ و کەنارەکانی تاران و سەرانسەری وڵاتەوە بۆ خوێندنی نوێژ خۆیان گەیاندە شەقامەکانی دەوروبەری مۆسەلا، لە کاتێکدا تەرمە پیرۆزەکانی شەهیدان بۆ نوێژخوێندنی نوێژخوێنان لە حاڵی جێگیرکردندا بوون لە پێگەی تایبەتدا.

بە دەستپێکردنی نوێژەکە لەلایەن ئایەتوڵڵا سوبحانی لەسەر تەرمە پیرۆزەکانی شەهیدان، حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەید مستەفا، سەید مەسعوود و سەید مەیسەم خامنەیی بە هاوڕێیەتی سەرۆکی دەسەڵاتەکان، فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی دیکە، پێکهاتەی ڕیزی یەکەمی نوێژخوێنانیان پێک هێنا.

نوێژ لەسەر تەرمە پیرۆزەکانی شەهیدان بەهۆی گرنگییەکەیەوە سێ جار و بەپێی ڕیزبەندی، سەرەتا لەسەر شەهیدی ئێران، نوێژی دووەم لەسەر شەهیدە سەیدە بوشرا حوسێنی خامنەیی، شەهید میسباحولهودا باقری کەنی و شەهیدە زەهرا حەدادعادل، و نوێژی سێیەمیش لەسەر تەرمی زەهرا محەممەدی گوڵپایەگانی، کچەزای ڕێبەری شەهیدی شۆڕش خوێندرا.

دوێنێ فەرماندەی بارەگای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و بەڕێکردنی ڕێبەری شەهید لە تاران ڕایگەیاند، بڕیارە ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی شەهیدی ئێران و بنەماڵەکەی، لە جیاتی کاتژمێر ٦، ڕێک لە کاتژمێر ٨ی بەیانیدا بەڕێوە بچێت.

لەو ڕێوڕەسمەدا، نوێژ لەسەر تەرمی ئیمامی موجاهیدی شەهید حەزرەتی ئایەتوڵڵا العظمی سەید عەلی خامنەیی (قدس‌الله‌نفسه‌الزکیه)، شەهید میسباحولهودا باقری کەنی، شەهیدە سەیدە بوشرا خامنەیی، شەهیدە زەهرا حەداد عادل و شەهیدە زەهرا محەممەدی گوڵپایەگانی خوێندرا.

شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمی شەوی ماڵاوایی لەگەڵ تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە شوێنی جێگیرکردنی تەرمە پیرۆزەکان لە مۆسەلا بەڕێوەچوو و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بە شێوەیەکی بەربڵاو لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوون.

ئامادەبووان لە مۆسەلای ئیمام خومەینی لە یەکەمین کاتژمێرەکانی بەیانییەوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکان لە دەستیاندا، چاوەڕوانی هاتنی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بوون بۆ پێگەکە.

ڕێکخستنی تەواو و ئاسایشی بەردەوام لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنەکەدا بە هەماهەنگی هێزە خزمەتگوزاری، فریاگوزاری و ئەمنییەکان برقرارە و لە کەشێکی تێکەڵاو لە پەژارە و خرۆش، حەشیمەتی عاشقانی شەهید لە تاران سات لە دوای سات زیادی دەکرد.

هێزە خزمەتگوزاری، فریاگوزاری و ئەمنییەکان بە هەماهەنگی تەواو، ڕێکخستن و تەندروستی ئەم ڕێوڕەسمەیان دابین کردووە و هاتن و چوونە دەرەوەی ماتەمگێڕان (خانمان و پیاوان لە دوو ڕێڕەوی جیاوازەوە) بۆ ماڵاوایی لە تەرمەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بەڕێوەدەچێت.

News ID 227494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha