بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عه‌بدی له وتارێكدا له میانی ئاهه‌نگی سه‌ده‌ی دامه‌زراندنی شاری قامیشلۆ له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ڕایگه‌یاند: "قۆناغی تێكه‌ڵكردن و یه‌كخستنی دامه‌زراوه سه‌ربازی، ئه‌منی و كارگێڕییه‌كان له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانیدا به ته‌واوی جێبه‌جێكرا و كۆتاییپێهات".
مەزڵووم عەبدی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "لە سووریای نوێ‌دا دەبێت منداڵانی كورد بە زمانی دایكی خۆیان بخوێنن، هه‌روه‌ها لە سووریای نوێ‌دا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ ماوەی ۱۵ ساڵ ناوچەكە و هاوڵاتیانی ناوچەكەیان پاراست، لەسەر بنەمای پاراستنی ناسنامەی خۆمان تێكەڵی حكوومەتی سووریا بووین".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ئێستاوه قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین، دوای چه‌ندین ساڵ كه تێیدا كورد سه‌ره‌ڕمی جه‌نگ بوو دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سووریا له ساڵی ۲۰۱۱دا توانی ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی تۆكمه به دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی ڕێكخراوه‌وه دابمه‌زرێنێت".
وتیشی، "قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكەین لەسەربنەمای تێكەڵبوونی هێزەكانمان و ئیدارەكەمان بە حكوومەتی سووریا".
شایانی باسە حكوومه‌تی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ۲۹ی (كانونی دوه‌م/۱)ی ئه‌مساڵ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی ڕێڕه‌وی تێكه‌ڵكردنی دامه‌زراوه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریادا، كه ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان و داهاته‌كان له‌خۆده‌گرێت.
Your Comment