سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد

وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە بۆنەی ۵۱ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.

هەر لەسەردانەکەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، رێزی خۆیان بۆ خەباتی سەرۆک مام جەلال دەربڕی و رۆڵ و کاریگەریی مام جەلال-یان لە گەشەسەندنی ئاشتییانەی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزنرخاند.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد

هاوکات، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.

News ID 227260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha