بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێتی نیشتمانی و بزووتنهوهی گۆران له راگهیهندراوێكدا لهبارهی كۆبوونهوهی باسی لهوهكردوه، لە کۆبوونەوەکە وێڕایی پیرۆزبایی شاندی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و خۆڕێکخستنەوەیان، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژوی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ دورخستنەوەی ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەکەی بەهۆی ئەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووهتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوە کرا ئەم دۆخە قۆناغێکی هێناوەتە ئاراوە کە ئەوە دەخوازێت لە هەموو کات زیاتر کورد پێویستە یەکگرتوو و تەبا و یەک گوتاربێت، هەوڵبدرێت نەچێتە سەنگەربەندی نێوان لایەنە ناكۆكەكانو ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزرێت.
له راگهیهندراوهكهی پارتی و یهكێتیدا هاتووه، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەقامگیری ئاسایش و ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
شایانی باسە شاندێكی بزووتنهوهی گۆڕان سهردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە سلێمانی كرد و لهگهڵ شاندی ئهو حزبه كۆبوهوه، شاندی گۆڕان پێكهاتبوو له شاخەوان رهوف بەگ، دلێر عبدالخالق، چۆمان محەمەد، ڕۆڤان سەروەت، شاندی یهكێتیش پێكهاتبوو له یووسف گۆران،سەرکەوت زەکی، سالار سەرحەد، جەزای سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی و رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی.
Your Comment