بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی ئەو پردەی نێوان تاران و کەرەجی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە ئەمریکا و دەڵێت: "لێدان لە ژێرخانە مەدەنییەکان نابێتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی خەڵکی ئێران".
عەباس عێراقچی، وتیشی: "کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکان، لەوانەش پردە تەواونەکراوەکان، ئێرانییەکان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان ناکات، ئەو جۆرە هێرشانە تەنیا شکست و داڕووخانی ئەخلاقیی دوژمنێکی شێواو نیشان دەدەن".
ناوبراو وتیشی: "هەر پرد و تەلارێک بڕووخێنرێت، ئێران بە بەهێزتر دروستی دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە، ناوبانگی ئەمریکایە".
شایانی باسە هێرش کرایە سەر پردی B۱ لەنێوان تاران و کەرەج و تەقێندرایەوە.
Your Comment