بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: "هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە و دامەزراوە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی سەرکۆنە دەکەم و هۆشداری دەدەم لەوەی ئەم جۆرە هەنگاوانە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن".
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات کە ئەم جۆرە "کردەوە شەڕەنگێزییانە" هیچ دەستکەوتێک بۆ "دوژمن" و لایەنگرانیان بەدەست ناهێنێت، بەڵکوو تەنها دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و قووڵکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هۆشداری توند دراوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە دەرەنجامی وای لێ دەکەوێتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن و مەودای کاریگەرییەکانی تەنها لە سنووری ناوچەکەدا نامێنێتەوە، بەڵکوو دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنگژەیەک کە تەواوی جیهان دەگرێتەوە.
Your Comment