بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە مەسقەت بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن و چڕ بوون".
ناوبراو زیادی کرد: چەند کۆبوونەوەیەک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دراون، وەزیری دەرەوەی عومانیش پەیامەکانی گەیاندووە.
عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ۆچوونەکانمان دوای ئەم ماوەیە دوور و درێژەی قسەنەکردن لەگەڵ یەکتردا گەیەندرا، و نیگەرانییەکانمان گەیاندرا، و هەموو ئەو پرسانەی کە پێویست بوو بگوترێ لە کەشێکی باشدا گەیاندران، هەروەها بۆچوونی لایەنی بەرامبەریش بیسترا".
وەزیری دەروەی ئێران وتیشی: "بەردەوامیی دانوستانەکان پەیوەستە بە بڕیاری پایتەختەکانەوە".
گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕۆژی هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی کرد و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
Your Comment