وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕەتی دەکاتەوە داوای لە هەسەدە کردبێت چەک دابنێت و دەڵێت ئێمە و هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاشکرای کرد ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ سووریا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردووە.