کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بەرگری نیشتیمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پەسەند کرد و تێدا بە بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری هەسەدە دەکات.
بە هۆی شکستهێنانی کۆنگرێس لە درێژکردنەوەی کاتیی بوودجە، دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا پەکیان کەوت و هەر بەم هۆیەش چالاکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کونسوڵخانەکەیان لە بەغدا و هەولێر ڕاگیرا.
ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە و رایگەیاندووە، ئەم مانگە دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە بە پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێودەچن.