دوای دژایەتی ترەمپ لەگەڵ مالیکی، چانسی سوودانی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران زیاتر بوو

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربڕی، دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، دەرفەتی مالیکی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران سووتا و چانسی سوودانیش بۆ ویلایەتی دووەم زۆر بەهێزتر بووەتەوە، ئێمەش ئومێدەوارین لەم دەمووچاوانەی هاوشێوەی مالیکی ڕزگارمان ببێت".

ئەو ڕاوێژکارەی سوودانی باسی لەوەشکرد: "ئەگەر موفاجەئە نەبێت، سوودانی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ ڕکابەرێکی نەماوە، بەتایبەتیش کە نامەکەی ترەمپ ئاماژەی ئەوەی تێدایە سێ ساڵی تەمەنی حکوومەتەکەی سوودانی لە ئاستی نێودەوڵەتی قبووڵکراو بووە".

لەبارەی هۆیەکانی قبووڵکردنی سوودانی بۆ خولی دووەم، ئەوەی خستەڕوو: "سوودانی خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی و دەرەوەی چوارچێوەشە، ئەوەش هۆیەکی زۆر باشە و دەرفەتی بۆ ویلایەتی دووەم زیاتر دەکات".

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی ئاڕاستەی عێراق کرد و ڕایگەیاند: "لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکیدا عێراق کەوتبووەناو پشێویی و هەژارییەوە و نابێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، ئەگەریش مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەت بگەڕێتەوە واشنتن چیتر هاوکاری بەغدا ناکات".

News ID 226794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha