سوودانی و عەبدی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامدا و تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ئەنجامدا، لە میانەی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان کرد، لە ژێر ڕۆشنایی پێشهات و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و کاردانەوەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بارودۆخی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی چەسپاندنی وتوێژ لەم قۆناغە گرنگەدا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافەکانی هەمو پێکهاتەکانی سووریا دەستەبەر بکات و یەکڕیزی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوودانی داوایکردوە ڕێگری بکرێت لە هەڵهاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سووریا و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژی و پێکدادان لەنێوان کوردانی سووریا و گروپەکانی سەر بەدیمەشق دروست بوە و شەڕ گەیشتەوە نزیک شارە کوردییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، ئەوەش هێزەکانی هەسەدەی ناچارکرد لە زیندانی شەدادی و کەمپی هۆل بکشێتەوە ئەندامان و خێزانەکانی داعشی تێدابون. ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوەی زیاترکردوە.

News ID 226768

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha