بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لهبارهى هەنگاوەکانی ئاشتی لە تورکیا ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە دەگرێت و دەڵێت: "سەرەڕای ئەوەی PKK خۆی هەڵوەشاندوەتەوە و لەیهكی ئادارەوە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، بەڵام بەبەردەوامی باسی پەکەکە دەکرێت، ئەمە هێرشێکە بۆسەر بزووتنەوەی ئازادی و بۆ شکستهێنان بەو ئاگربەستەی کە بەوردی پابەندی بووین".
كهجهكه ئهوهشى بهبیرهێناوهتهوه، "ئۆجەلان، داوایکرد بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار، شەڕ ڕابگیرێت و هەنگاوی پێویست بنرێت، بەڵام ئەوان هێرشدەکەن، بۆیه پێمانوایه، ئهوان نایانەوێت کێشەکان چارەسەربکەن، بەڵکوو دەیانەوێت ئیدارەی خۆسەر لەناوببەن".
کەجەکە بانگەوازێکی ئاراستەی ئاکپارتی و مەهەپە کردوە و دەڵێت: "ئێمە بەبێ دوودڵی و بەبوێرییەوە بەرپرسیارێتیی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردوە، داوا لە ئاکپارتی، مەهەپە و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین هەنگاوی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بنێن و واز لەکاری تێکدەرانە بهێنن".
لەبارەی ڕووداواکانی حەلەب و گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، كهجهكه ئاماژە بەوەدەدات، ئامانجی هێرشەکان، سڕینەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە و هێرشکردنەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب، بەئامانجی پاکتاوکردنی کورد ئەنجام دراوە و ئامانجیش لێی، لەناوبردنی ئەنجومەنە خۆجێیەکان بوو، ئەمە درێژکراوەی هێرشەکانە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد لەهەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تیادا دەژی.
Your Comment