بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان تیڤیی ڕایگەیاندووە: شاخەوان عەبدوڵڵا وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکراوە و لە شوێنی فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنەکە، دەستبەکار دەبێت.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی و ڕێکخستنەوەی کارەکانی فراکسیۆنەکە لە بەغدا دێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بوو و لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جێگری دووەمی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بووە.
Your Comment