بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی راگه‌یه‌ندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه: "لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هێزەکانمان بە درێژایی ساڵ بەردەوام بون، لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازی دژی شانە تیرۆریستییەکانی داعش، ئەوەش بەشێک بو لە ستراتیژییەکی بەرگری گشتگیر کە ئامانجی ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوەکە و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی دارایی و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) سەدان ئۆپەراسیۆنی ئامانجداریان ئەنجامدا، كه بریتی بون لە هەڵمەتی ورد و ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و بەدواداچونی شانە نوستوه‌كان، کە لە ئەنجامدا دەیان کەسی بەشداربو لە چالاکییە تیرۆریستییەکان و کەسانی دیکە دەستگیرکران، جگە لەوەش تۆڕەکانی پشتیوانی لۆجستی هەڵوەشێنرانەوە، حەشارگە و کۆگاکانی داعش لەناوبران، هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە درێژەپێدەری مێژویەکی دورودرێژی قوربانیدانن، کە لەو ماوەیەدا هێزەکانمان بە خۆبەخشی و ئازایەتییەکی بێوچانەوە، زیاتر لە ۱۰ ساڵە بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ئەستۆ گرتوە، هەزاران شەهید و بریندارمان پێشکەش کردوە بۆ بەرگریکردن لە گەلانی ناوچەکە و لە مرۆڤایەتی بە گشتی، لە شەڕێکدا کە تەنها بەرگریکردن لە خاک نەبوە، بەڵکو بەهاکانی ژیان و پێکەوەژیانیش بوە لە بەرامبەر یەکێک لە دڕندەترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزەکانمان پاڵپشتی بەردەوام و کاریگەرانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش بەرزدەنرخێنن، جا چ لە ڕوی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی یان پاڵپشتی تەکنیکی و هەواڵگرییەوە، ئەو هاوکارییە هۆکارێکی چارەنوسساز بوە بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی هەوڵە هاوبەشەکان دژی تیرۆر، لەسەر بنەمای بنەمای هاوبەشی و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هەڕەشە فرانتەیشناڵە".
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی له ۲۰۲۵ ئه‌نجامدراون، بێ هیچ گومانێک پشتڕاستی دەکەنەوە کە "داعش سەرەڕای کەمبونەوەی تواناکانی، وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام دەمێنێتەوە و هەوڵدەدات هەر بۆشایییەکی ئەمنی یان دۆخێکی پشێوی بقۆزێتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و بڵاوکردنەوەی ترس لە نێو خەڵکی مەدەنیدا، ئه‌وەش پێویستی بە بەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە ڕێکخراوەکان و لێبوردەیی سفر بۆ هەر چالاکیەکی تیرۆریستی هەیە".
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌سه‌ده، له‌ماوه‌ی ساڵی ۲۰۲۵دا، كۆی گشتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان کە لەلایەن هێزەکانیانەوە ئەنجامدراون: ۱۶۳ ئۆپەراسیۆن بوه، كه سێ ئۆپەراسیۆن شانه‌ی گه‌وره‌ی داعش كراوه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها ۱۲۸ ئۆپه‌راسیۆن حەشارگەکانی داعش و ۳۲ پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپه‌كانی داعش رویداوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ۱۴۰ كه‌س ده‌ستگیركراون، ۱۳ چه‌كدار كوژراون كه سێ سه‌ركرده‌یان تیادابوه، هاوكات ۷۹ بۆمب هەڵوەشێنراونەتەوە، ئه‌و ڕێكخراوه‌ش ۲۲۰ هێرشی كردوه.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، له ۷۰%ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچە گوندنشینەکان بوه و ۲۰%ی له شار و شارۆچکەکان بوه و ۱۰%ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ڕێگا گرنگەکان ئه‌نجامدراوه
په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ماوه‌ی ۲۰۲۵دا له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، ڕێكخراوه‌كه هه‌وڵیداوه پشت بە شانه بچوک و خەوتوەکان ببه‌ستێت له ڕێگه‌ی بەکارهێنانی بۆمبی چێنراو و بۆسەی سنورداره‌وه زیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها چالاکیی پڕوپاگەندە و هاندان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەدیلەوە ئه‌نجامداوه.
Your Comment