ئێمە هیچ هێرشێکمان لە دژی هەسەدە ئەنجام نەداوە

وەزارەتی بەرگریی سووریا بە توندی هێرش دەکاتە سەر هەسەدە و دەڵێت ''ئێمە هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە ئاژانسی فەرمی حكوومەتی سووریا (سانا)ی ڕاگەیاند: ''بانگەشەكانی هەسەدە ڕاست نین و هێزەكانی سوپا هێرشیان نەكردوەتە سەر پێگەکانیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە".

وەزرەتەکەش دەڵێت: ''سوپای عەرەبی سووریا وەڵامی سەرچاوەی هێرشەكانی هەسەدە دەداتەوە کە ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی و خاڵەکانی جێگیرکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەكەنە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەسەدە بەشێوەیەكی كتوپڕ هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئاسایشی و زیانی گیانی لە ناو ریزەكانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی سوپادا هەیە بەهۆی تەقەی هەسەدە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ناو سوپای سووریا یەک کەس گیانی لەدەستدا و ١٧ دیکە بریندارن.

News ID 226650

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha