بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهتیف نێروهیی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یهکێتی، له راگهیهندراوێکدا وتی: لهکاتێکدا بە رێنمایی، میدیای هەردوو لایەن (یەکێتی و پارتی) ئاگادار کراونەتەوە کە بەمەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی ئارامتر بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان وەفدی هەردوولا، کار بۆ ڕەخساندنی ئەو دۆخە بکەن، میدیا و سەرکردەکانی یەکێتی بەکردەیی پابەندبوونی خۆیان بەو رێنماییانە دووپاتکردەوە، لەبەرامبەردا، بەشێک لەسەرکردەکانی پارتی ئەو دۆخەیان بەدەرفەت زانی و دەستیانکردوە بە لێدوان و پەیامی سەیر و سەمەرە و ناوەڕۆکی پەیامی بەشێکیان بۆنی دوو ئیدارەیی لێدێت.
ناوبراو وتووشیهتی بەشێکیشیان کاتێک باسی دانووستان و دابەشکردنی پشکەکان دەکەن دیدگایەکی زۆر نالۆژیکی و هەڵەیان هەیە و وادەزانن خێرێک بە یەکێتی دەکەن و کەی ویستیان خێرەکە ڕادەگرن.
نێروهیی جهختیشی کردۆتهوه، ئەم جۆرە لێدوان و بیرکردنەوەیە هیچ نرخ و بەهایەکی نییە و تەنیا بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی دانوستانێکی هاوسەنگ و بەرپرسیارانە دروست دەکات، کە پێدەچێت مەبەستی سەرەکییان هێشتنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بێت نەک پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزارو دادپەروەر، گەر وانییە یۆ دەبێ تەنیا لە دو رۆژی رابردودا پێنج سەرکردەی ئەوان لە پێنج پەیامی جیاوازدا بەئارەزوی خۆیان و لە دەرەوەی بەڵێنی هێورکردنەوەی دۆخەکە فاڵ بۆ یەکێتی بگرنەوە.
Your Comment