لە هەنگاوێکی مێژوویی‌دا کۆنگرێسی ئەمریکا بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی "یاسای قەیسەر"ی پەسەند کرد، ئەم بڕیارە کە لە چوارچێوەی ستراتیژی بەرگریی ئەمریکادا بە دەنگی ۷۷ سیناتۆر پەسەند کرا.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، ئامانجی شۆڕشی سووریا گەیشتن بە ئازادی بووە و ڕووخاندنی ڕژێمیش قۆناغی یەکەم بوە، ده‌شڵێت، "مەرجەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار مێژویین و دەبێتە بنەمای بەهێزی سووریا".
دەستەی کاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌کردنی ئاهه‌نگ گێڕان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.