باخچەلی: هیچ گەڕانەوەیەک لە پڕۆسەی ئاشتیدا نییە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی (MHP) له‌باره‌ی پڕۆسەی ئاشتی ڕایگه‌یاند، هیچ گەڕانەوەیەک لەو پڕۆسەیە نییە و ئەوانەی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن دژایەتی دەوڵەتیش دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی تورکگون-ی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسه‌ی كرد و پڕۆسەکەی وەک "ئامانجێکی نیشتمانی و مێژویی" لێکدەداتەوە.   

باخچەلی ئاماژەیدا بەوەی کە ئاواتەخوازە پڕۆسەکە دەرئەنجامێکی ئەرێنی هەبێت، وتی: "خاڵی چارەنوسساز لەم ئامانجە شایستە و ڕێزدارە، دامەزراندنی هەمیشەیی کەشوهەوای ئاشتی و ئارامی ناوخۆییە لەسەر بنەمای پتەو و تەندروست، ئەمە کاریگەرترین هەنگاو و دەستپێشخەرییە لە مێژوی کۆماردا، لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک پرسیار لە سازشکردن، دواخستن، یان بچووکترین دوودڵی نییە سەبارەت بە ئامانجی ئێستا".

باخچەلی، بە ئاماژەدان بەوەی کە سەدەی نوێ سەدەی ئاشتی و ئارامی و برایەتیشە، ڕونیكرده‌وه‌، "ئەم سەدەیە بە ئامانج و ئیرادەی ئێمە بۆ یەکڕیزی و یه‌كیه‌تی نەتەوەیی دیاری دەکرێت، بە دڵنیاییەوە یەکڕیزی لەگەڵ هەموو کەسێکی باشی نەتەوەکەماندا بەدەستدەهێنین، بەبێ جیاوازی، جیاکاری، یان جیابوونەوە، بەرەو بڕیارێکی هاوبەش، چارەنووس، و خەم".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تورکیایەک بەبێ جیاوازی تیرۆر تورکیایەک کە یەکڕیزی و تەبایی خۆی پتەوترکردوە، تورکیایەکی بێتیرۆر تورکیایە کە لە کۆت و بەند و ساڵانی پڕ لە ئازار و قورسایی ڕزگاریی بووە".

دەوڵەت باخچەلی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی كه‌ باس له‌ خاوبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، وتی: "هیچ پەککەوتن و خاوبونەوەیەک لە پرۆسەکەدا نییە، تورکیای بێتیرۆر دەرکەوتن و ڕاگەیاندنی سیاسەتێکی جێگیر و مێژوییە، تورکیای ئێمە لە جاران خۆڕاگرتر و ئەمن و هیوادارترە".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ئەم ئاستە بەرزە بەفیڕۆ بدات، حەتمییە هەر هەڵوێست و ڕەفتارێکی پێچەوانە وەک دژایەتی، سەرپێچی، یان بەرخۆدان لێکبدرێتەوە دژی میللەت و دەوڵەت".

News ID 226554

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha