بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەم، ئەم کارە لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامدرابێت جێگای قبووڵکردن نییە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرکونسوڵی ئێران دەڵێت: لەڕوانگەی ئێمەوە ئەم کارە هێرش کردنە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و خۆشگوزەرانی گەلە ئازیزەکەیەتی.
شایانی باسە شەوی ۲۶ـی مانگ، کاتژمێر ۱۱:۳۰ هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و خەزانی هەڵگرتنی نەفتای کێڵگەکە بە تەواوی زیانی بەرکەوت. بەو هۆیەوە ۵۲۵ ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە وەستا و بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات کارەبا ڕاگیرا.
Your Comment