کونسوڵی ئێران لە هەولێر سەربارەت بە هێرش بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئاڤا میدیای وت، ئەم هێرشە لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجامدرابێت مایەی قبوڵکردن نییە.
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەبێت بەیەکەوە حکوومەت پێکبهێنن و حیزبە بچووکەکانیش هاوکاریان بن بۆ پێکهێنانی حکوومەت. ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆربەی رێککەوتنەکانی پارتی و یەکێتی لە رێگەی ئێرانەوە بوون."
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، کرد.
دوای ئەوەی کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار بوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.