کوردپرێس: بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سهرۆكی دهوڵهتی یاسا، لهمیانی كۆبوونهوهكهی نووری مالیكی و مهسعوود بارزانی له پیرمام، هەردوولا پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و جێبەجێ کردنی مەرجە دەستوورییەکان. هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسی و دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، مالیکی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق و پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی.
نووری مالیکی لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا باسی لهوهكردوه، "یاسای هەڵبژاردنەکان زۆر نادادپەروهرانهیه و ئێستا داواكاری زۆر هەیە بۆ پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکاندا لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا".
لایخۆیەوە بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە بڵاویكردەوە: مەسعوود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانی، "لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە، هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا".
ئهوهش لهكاتێكدایه مەسعوود بارزانی پێیوایە یاسای ئێستای هەڵبژاردن نادادپەروەرانەیه، یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی پارتی سەبارەت بەو یاسایە ئەوەیە کە لە کاتێکدا ئەو پارتە یەک ملیۆن و ۱۰۰ هەزار دەنگی بەدەست هێناوە، بەڵام تەنها ۲۷ کورسی مسۆگەر کردووە، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە هەمان ژمارهی دهنگ توانیویهتی ۴۶ كورسی مسۆگهر بكات.
Your Comment