بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۸ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۵، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) بەڕێوە چوو و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له وتاره‌که‌یدا له کۆڕبهندەکە ڕایگه‌یاند: پێویسته کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق سێ خاڵ جێبه‌جێبکات یه‌که‌میان یاسای هه‌ڵبژاردن راستبکرێته‌وه چونکه هیچ دادپه‌روه‌رییه‌کی تێدا نییه، دوه‌میش کار بکرێت بۆ دامه‌زراندنی به‌گوێره‌ی ماده‌ی ۶۵ـی ده‌ستور و دادگای فیدراڵی دابمه‌زرێت به‌گوێره‌ی ماده‌ی ۹۲ و ۹۳ـی ده‌ستور و دوانه‌خرێت، سێیه‌میش ماده‌ی ۱۴۰ یاسای نه‌وت و گاز جێبه‌جێبکرێن و پشتگوێ نه‌خرێن".
هه‌ر له وتاره‌که‌یدا مه‌سعوود بارزانی وتی: "هیوادارم لایه‌نه سیاسیه‌کان باش گوێ له‌م قسه‌یه بگرن، ئێستا هه‌لومه‌رجێکی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه نیه پێشوتر هه‌بو، به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پێویسته هه‌مولایه‌ک مافی خۆی وه‌ربگرێت".
مه‌سعوود بارزانی له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه، جه‌ختیشی کرده‌وه: زۆر ئاساییه هه‌ڵه بکرێت، به‌ڵام به‌ردوامبوون له‌سه‌ری "تاوانه" و "حه‌قه ئه‌و کێشانه‌ی دێنه به‌رده‌ممان بۆ جیلی داهاتوو به‌جێ نه‌هێڵین و باسی له‌وه کرد: "ئه‌و هه‌له‌ی ۲۰۰۳ هاته پێش هێشتا ماوه و ده‌بێت له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، مه‌سعوود بارزانی وتی: "هیوادارین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجام درا رێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچکه‌یه‌کی راست و دروست، له روی ته‌کنیکییه‌وه زۆر پێشکه‌وتو بو، له هیچ شوێنێک نه‌مبیست که‌شی هه‌ڵبژاردن ناخۆش بکات. به‌ڵام هیوادام یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت".
شایانی باسە ئەمڕۆ سێشەممە، دهۆک میوانداری شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) کرد، کە وەک پلاتفۆرمێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی ناوچەکە خزمەت دەکات.
Your Comment