بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (MEPS) له دهۆک باسی لەوەکرد: کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سیاسی نین، بەڵکوو زیاتر هونەرین و پەیوەندییان بە یاسا و شرۆڤەکردنەوە هەیە.''
سه‌باره‌ت به پێدانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار به سوننه‌کان سوودانی وتی: "ئه‌و نه‌ریته سیاسییه‌ی له دوای ۲۰۰۳ـه‌وه له عێراق هه‌یه بۆ دابه‌شکردنی پۆستی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌سه‌ر کورد، سوننه و شیعه‌دا، به ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لی عێراق بووه و ئێستا هیچ هۆکارێک نییه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌ریته".
له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیش، ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، "دوێنێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبووه‌وه و بڕیاریدا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی سیاسی له نێو په‌رله‌مانی عێراقدا پێکبهێنێت، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستده‌که‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تییه‌کان".
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی وتی: "هاوڕام له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی که یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردن ده‌نگێکی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌فه‌وتێنێت، زۆر ده‌نگی هاوپه‌یمانییه‌کشمان به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه له ده‌ستدا، پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان بگه‌ینه ڕێککه‌وتن بۆ دانانی یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردن که گوزارشت له ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران بکات، چونکه له یاساکه‌ی ئێستادا، جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌ماندا هه‌یه".
له‌باره‌ی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غداش، سوودانی باسی له‌وه‌کرد، "له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ناوه، هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان".
ئەمڕۆ سێشەممە، دهۆک میوانداری شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ۲۰۲۵) کرد، کە وەک پلاتفۆرمێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی ناوچەکە خزمەت دەکات.
Your Comment